کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی کەیهان هەڕەشەی داخستنی تەنگەی هورمۆز دەکا

12:12 - 23 سەرماوەز 2722

بەڕێوەبری ماڵپەڕ و ڕۆژنامەی کەیهان، هەڕەشەی داخستنی تەنگەی هورمۆز لە کەشتییەکانی بازرگانیی وڵاتانی ڕۆژاوایی دەکات.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، حوسێن شەریعەتمەداری، بەڕێوەبەری ماڵپەر و ڕۆژنامەی کەیهانی سەر بە عەلی خامنەیی، لە بابەتێکدا کە لە کەیهان بڵاوی کردووەتەوە نووسیویەتی؛ دەتوانین تەنگەی هۆرمۆز دابخەین و دەست بەسەر کەشتی بازرگانییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوادا بگرین.

ناوبراو لە درێژە‌دا وتوویەتی کە داخستنی تەنگەی هورمۆز لە کەشتییەکانی نەوتهەڵگر و بازرگانییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی مافی یاسایی ڕێژیمی ئێرانە بۆ ئەوەی لە نێوخۆی ئێران ڕووبەڕووی کردەوەی تێرۆریستی ئەو وڵاتانە بین.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە دنیادا بەوە ناسراوە کە سەرچاوەی دروستکردنی تێرۆریستە و لە هەموو جیهان کردەوەی تێرۆریستیی ئەنجام داوە.