کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپێشاندانی بەربڵاوی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم لە دەرەوەی وڵات

12:08 - 23 سەرماوەز 2722

گەلانی ئێرانی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی، بۆ پشتیوانیی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران دژی ڕێژیم و دژکردەوە بە سەپاندنی سزای سێدارە، خۆپێشاندانی ناڕەزایەتیی بەربڵاویان بەڕێوە برد.
لە درێژەی ڕەوتی ڕاپەڕینەکانی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی، ژمارەیەکی بەرچاو لە نەتەوەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات بە دژی ڕێژیمی ئێران و پشتیوانیی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران، بە درووشمی دژ بە خامنەیی و دەسەڵاتەکەی، لە خۆپێشاندانێکی بەربڵاودا داوایان لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە کۆماری ئیسلامی دەستی بە کوشتاری  خۆپیشاندەرانی دەسبەسەرکراو کردووە و ئەوەش یەکێکی دیکە لە جینایەتەکانی ئەو ڕێژیمەیە کە دەبێ پێشی پێ بگیردرێت.

ئەو وڵاتانەی کە خۆپێشاندانیان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە؛ ئاڵمان، ئوسترالیا، ئیتالیا، ئینگلیس، نیوزلەند، سوئێد، بریتانیا و زۆربەی وڵاتانی دیکەش بەهەمانشێوە بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆپێشاندانی بەربڵاو بەڕێوە بردووە.
و بەرپرسانی ئەو وڵاتانەش پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاندووە و پەیامی خەڵکی ناڕازییان بیستووە و دەزانن ئەو ڕێژیمە دژی خەڵکی ئێران خەریکی چ جینایەتگەلێکە.