کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی لاوێکی خەڵکی دێلۆڕان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم

12:38 - 23 سەرماوەز 2722

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی خەڵکی خۆپیشاندەر لە ئێران و کوردستان هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە شاری دێلۆڕان، کەسێکیان بە ناوی "مەحموود بەیگ‌ئازەر" دەسبەسەر کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی سەرماوەز، "مەحموود بەیگ‌ئازەر" تەمەن ٣٧ ساڵ کوڕی چراغعەلی، لە شاڕی دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام. لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

ڕێژیمی ئێران شەپۆلێکی دەسبەسەریی سەرتاسەریی دەست پێ کردووە و بەپێی ئاماری هەواڵدەریی هێرانا لە سەرەتای دەستپێکی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران هەتا ئێستا، زیاتر لە هەژدە هەزار و ٤٠٠ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.