کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی سنە دژی سەردانی ڕەئیسی بۆ ئەو پارێزگایە مانیان گرت

16:48 - 10 سەرماوەز 2722

خەڵکی شاری سنە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، بەنیسبەت هاتنی ئیبراهیم ڕئیسی سەرکۆماری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ پارێزگای سنە، بە نیشانەی دژایەتی لەگەڵ ئەو ڕێژیمە، بە داخستنی دووکان و بازاڕەکان، مانیان گرت.

ڕێژیمی ئێران لە درێژەی چەواشەکارییەکانی خوێدا، بۆ ئەوەیکە نیشان بدات کە سەردانی ئیبراهیم ڕەئیسی پێشوازییەکی زۆری لێ کراوە، هەموو دەستوپێوەندییەکانی خۆی بۆ هاتنی ڕەئیسی ئامادە کردبوو، بەڵام خەڵکی سنە لە دژی هاتنی سەرکۆماری ڕێژیم مانیان گرتبوو.

هاتنی ڕەئیسی بۆ سنە و پێشوازیی دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم لە ناوبراو بەمەبەستی ئەوە بووە نیشان بدەن کە کوردستان ئارامە و هیچ کێشەیەکی نییە.

هاوکات لەگەڵ هاتنی ڕەئێسی بۆ سنە، هێزێکی زۆری ڕێژیم، لە ترسی خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی خەڵک، لەنێو شاردا جێگیر کرابوون.