ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندەکانی هێیە و بابخاڵاوێ سەر بە شاری شنۆ، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی ئاڵا و پیشمەرگەی کوردستان، چلاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندەکانی هێیە و بابخاڵاوێ سەر بە شاری شنۆ، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی پێشمەرگە و دەربڕینی پشتیوانیی لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، یادی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان بەرز و پیرۆز نرخاند.
ڕۆڵە بە ئەمەگەکانی نیشتمان، وێڕای دۆخێکی قورسی ئەمنییەتی کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پێک هاتووە و گوشاریان خراوەتە سەر ئەو چالاکییانە بەڕێوە دەبن و یادی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز و پیرۆز دەنرخێنن.