کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەرێکی مەجلیسی ڕێژیم: دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینەکان دەبێ بە خێراترین کات لە سێدارە بدرێن

16:50 - 23 سەرماوەز 2722

مستەفا میرسەلیم، نوێنەری مەجلیسی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، ئەو کەسانەی کە لە ڕاپەڕینەکان دەسبەسەر دەکرێن دەبێ لەنێوان ٥ تا ١٠ ڕۆژدا لە سێدارە بدرێن.

مستەفا میرسەلیم، نوێنەری مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە وتووێژێکی تێلێڤیزیۆنیدا لەگەل یەکێک لە کاناڵە نێوخۆییەکانی ڕێژیمی ئێران، سەبارەت بە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژ بە ڕێژیمی دیکتاتۆر وتی: "مەودای ئەو کەسانەی کە لەو ڕۆژەوە دەسبەسەر دەکرێن هەتا کاتی لەسێدارەدانیان، دەبێ  ٥ تا ١٠ ڕۆژ بخایەنێت".

ناوبراو هەروەها وتوویەتی: "من بەهەموو شێوازێک پشتیوانیی لە دەزگایی قەزایی ئێران، لەهەمبەر ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەم کە دەیانهەوێت دژی دەسەڵات ناڕەزایەتیی دەرببڕن".