کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕفاندنی لاوێکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

18:56 - 23 سەرماوەز 2722

لاوێکی خەڵکی شاری سنە، بەهۆی پڕژاندنی ڕەنگی سوور بە سەر پەیکەری ئازادیی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بریندار دەرکرێت و  بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێنداراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لاوێکی خەڵکی شاری سنە کە تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نەبووە، پاش ئەوەیکە ڕەنگی سووری بە سەر پەیکەری ئازادیی ئەو شارەدا پڕژاندبوو، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە تەقەی ڕاستەوخۆ برینداری دەکەن و دەیڕفێنن بۆ شوێنێکی نادیار.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.