![](/content/upload/1/news/57657_w920.jpg)
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتوویەتی کە ڕێژیمی ئێران بە دڕێژەدان بە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە چەکی ناوکیی سەقامگیری ناوچەکە و جیهان ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، سەرەڕای وتنی ئەوەیکە هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ دەستپێڕاگەیشتنی بە چەکی ناوکیی مەترسیدارە وتی: "دەرکردنی ڕێژیمی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژن لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیشانەی ئەوەیە کە کۆمەڵگەی جیهانیی ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر هەست بە مەترسیداربوونی ڕێژیمی ئێران دەکا".
یائێر لاپید، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕێژیمی ئێران بە پشتیوانیکردن لە تێرۆریزم و هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە چەکی ناوکیی و هەروەها سەرکوتی بەردەوامی خەڵکی ناڕازی وڵاتەکەی مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەقامگیری و ئاشتیی ناوچەیی و جیهانی.