پاش ئەوەیکە بە ٢٩ دەنگی ئەرێنی، ڕێژیمی ئێران لە کۆمیسیۆنی پیگەی ژن لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکرا، خەڵکی کوردستان بە تایبەتی شاری سەقز بە یاری ئاگر و شایی خۆشحاڵیی خۆیان لەهەمبەر ئەو بڕیارە دەربڕی.
شەوی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، پاش ئەوەیکە ٢٩ وڵاتی ئەندام لە کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی، سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی ئەرێنیان بە دەرکردنی ڕێژیمی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژن دا و ئەو ڕێژیمەیان دەرکرد، خەڵکی کوردستان بە تایبەتی شاری سەقز شاری شەهید" ژینا ئەمینی" بە مەبەستی خۆشحاڵی دەربڕینی خۆیان لەو بڕیارە ڕژانەسەر شەقامەکان و بە یاری ئاگر پێشوازییان لەو بڕیارە کرد.