ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرت لە شار و گوندەکانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
شهوی ٢٣ لهسهر ٢٤ی سهرماوهز، ئهندامانی نهێنی و هەمیشە ئامادەی حیزبی دێموكرات له شاری سونقور له پارێزگای كرماشان بهبۆنهی ٢٦ی سهرماوهز ڕۆژی ئاڵا و پێشمهرگهی كوردستان سهدان بهرگ له پوستێری تایبهت بهو ڕۆژهیان لهنێو شار و بە تایبەت هەموو کۆڵانەکانی شارەکی ئەندیشە بڵاو كردهوه.
هەروەها لە گوندی برایمئاو لە ناوچەی چلچەمەی دیواندەرە لاوانی شۆڕشگێر بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان بە نووسینی درووشم چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕۆڵە هەردەم لەسەنگەرەکانی دێموکرات لە گوندی برایمئاوا بە نووسینی دروشمی وەک "ژن ـ ژیان ـ ئازادی، پیرۆز بێت ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، ئێمە لە شۆڕشی ژینادا هەموومان پێشمەرگەین، مرگ بۆ خامنەیی و مرگ بۆ جاش" بۆ جارێکی دێکە سۆز و وەفاداریی خۆیان بۆ درێژەدان بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ئازادی نوێ کردەوە.