![](/content/upload/1/news/57660_w920.jpg)
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لانیکەم ٥٧ ڕۆژنامەنووس دەسبەسەر کراون.
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای دەسپێکردنی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لانیکەم ٥٧ ڕۆژنامەنووس لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون کە خەریکی ڕووماڵی ڕووداوەکانی خۆپیشاندانەکان بوون و هەروەها داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووە کە دەبێ ڕۆژنامەنووسان ئازاد بکرێن و مافی ئازادیی دەربڕین پارێزراو بێت.
ئەو فێدراسیونە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا داوای لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کردووە کە کۆتایی بە دەسبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان بهێنێ و ڕۆژنامەنووسانی دەسبەسەرکراویش بە زووترین کات دەبێ ئازاد بکرێن.
بە وتەی ئەو فیدراسیونە ڕێژیمی ئێران بەڵێنی داوە کە ڕۆژنامەنووسان ئازاد بکرێن، بەڵام پێبەندی بەڵێنەکەی نەبووە و تا ئێستا ٥٧ ڕۆژنامەنووسی بەهۆی ڕووماڵی ڕاپەڕینی سەرانسەری گەلانی ئێران دەسبەسەر کردووە.