![](/content/upload/1/news/57475_w920.jpg)
ڕۆژنامەی بریتانایی "ئاینیوز" لە بابەتێکدا نووسیویەتی، دەبێ وڵاتانی ڕۆژاوایی بە جیددی بیر لە گۆڕینی ڕێژیمی ئێران بکەنەوە و ئاشتی و سەقامگیری بگەڕێننەوە بۆ ناوچەکە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕۆژنامەی "ئاینیوز"ـی بریتانیایی لە بابەتێکی خۆیدا لە سەر کۆتاییهاتنی ڕێژیمی ئێران نووسیویەتی کە دەبێ وڵاتانی ڕۆژاوایی بە جیددی بیر لەوە بکەنەوە کە کۆماری ئیسلامی دەبێ بگۆڕدرێ و ئاشتی و سەقامگیری بگەرێننەوە بۆ ناوچەکە، ئێرانێکی سێکۆلار و ئاشتیخواز دروست بکرێ و خەڵکی ئێران زۆر تێگەیشتوو و ئازادیخوازن، بۆیە شایانی ئەوەن کە وڵاتێکی ئازاد و ئاسوودەیان هەبێت.
لە درێژەی بابەتی ئەو ڕۆژنامەیەدا هاتووە کە ناکرێ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هیچ ناوچەکەیەکی دیکەدا بەراوەرد بکرێ و ئەو ڕێژیمە بە درێژایی تەمەنی خۆی خەڵکی ئێرانی سەرکوت کردووە و دەیکا لە هەمان کاتیشدا ئاسایشی ناوچەکە و جیهانیشی خستووەتە مەترسییەوە بۆیە وڵاتانی ڕۆژاوا دەبێ بە هەموو شێوەیەک هەوڵی ئەوە بدەن کە دەبێ کۆتایی بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی بهێنن و ئەو ڕێژیمە بگۆڕن.