کاک مەجید عەباسپوور، کوڕی عەزیزخان، خەڵکی گوندی ئەنبێی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک مەجید لە بنەماڵەیەکی نەتەوەیی و خەباتکار بوو و باوکی ناوبراو لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا پێشمەرگەی کۆمار بوو.
هەروەها برایەکی کاک مەجید بەناوی گەنجعەلی عەباسپوور، لە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، کادری تەشکیلاتیی حیزب بوو و پاش دەسبەسەریی ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، دوای ماوەی ساڵێک لە زیندانی ورمێ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دیکەی حیزبی شەهید کران.
کاک مەجید هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی برا شەهیدەکەی و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل مایەوە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.