کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی یەکێک لە پارێزەرەکانی مولانا عەبدولغەفار نەقشبەندی لەلایەن سپای پاسدارانەوە

17:11 - 24 سەرماوەز 2722

هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم بەبێ هیچ هۆکارێک یەکێک لە پاسەوانەکانی مولانا عەبدولغەفار نەقشبەندییان دەسبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز، یەکێک لە پاسەوانەکانی مەولانا عەبدولغەفار نەقشبەندی، پێشنوێژی هەینیی شاری ڕاسک لە سیستان و بەلووچستان بەناوی "عارف دێهقانیـ"ـیان بەبێ هیچ هۆکار و بەڵگەیەک دەسبەسەر کردووە.

کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەم بارەوە ڕایگەیاندووە کە، عارف دێهقانی لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە ئەم بەیانییە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.