زانا کەرمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، لەو شارە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
لە درێژەی دەسبەسەرکردنەکانی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، زانا کەرەمی، خوێندکاری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شاری سنە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.