![](/content/upload/1/news/57265_w920.jpg)
حەسەن ناسری، قارەمان و ڕاهێنەری یاری بۆکس لە ئێران بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.
حەسەن ناسری، لە کاتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، پاش ئەوەیکە ماوەیەک بە نهێنی لە ماڵاندا دەمایەوە، ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەز، لە کاتێکدا کە ڕویشتبووە لای بنەماڵەکەی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هێرش دەکەنە سەر ماڵەکەیان و بەتەقەی ڕاستەوخۆ ناوبراو دەکوژن.
دوای کوشتنی ناوبراو، لەژێر گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکاندا زۆر بە نهێنی و شاراوە تەرمەکەی دەنێژرێت.