هاووڵاتییەکی کورد بەناوی" مەریوان میرئەحمەدی" خەڵکی جوانڕۆ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەریوان میرئەحمەدی" خەڵکی گوندی "دۆڵتا"ی شاری جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاخ، تەقەیان لە ماشینی ئەو هاووڵاتییە کوردە، کردبوو.
سەرچاوە خۆجێیەکانی شاری جوانڕۆ باس لەوە دەکەن کە لەو ڕووداوەدا دوو هاووڵاتیی دیکە بریندار کراون و هەتا ئێستا ناسنامەیان ناڕوونە.
جێگەی ئاماژەیە کە تەرمی "مەریوان میرئەحمەدی" ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی شاری کرماشان کراوە و بڕیارە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی لە گوندی "دۆڵتا" بەڕێوە بچێ.