لە بەرەبەری هاتنی ڕۆژی پێشمەرگەدا لاوانی شۆڕشگێڕ وێڕای تێکۆشەرانی دێموکرات سەردانی گڵکۆی شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینایان کردووە.
لە بەرەبەری ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستاندا، لاوانی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرانی دێموکرات، بۆ ڕێزگرتن لە پێشمەرگەی کوردستان سەردانی کۆمەڵێک لە بریندارانی شۆڕشی ژینا و بنەماڵەکانیان کرد.
لاوانی قارەمان هەروەها سەردانی گڵکۆی شەهیدانی پێشمەرگەیان کرد. لەو چالاکییانەدا هاوڕێیانی دێموکرات گڵکۆی ٦ پێشمەرگەی شەهید لە نزیک گوندی قوولەریان بەکێشانی پەرژین و حەسار نۆژەن کردووەتەوە.
هەروەها گڵکۆی ئەو شەهیدانەیان بە ئارمی حیزبی دێموکرات و ئاڵای کوردستان ڕازاندووەتەوە.