ڕۆڵە ئازادیخوازەکانی کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری نەغەدە لە گوندی "گەرگوولی خوارێ" بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕۆڵەکانی دێموکرات لە گوندەکانی "گردەبن، توژەڵێ، خراپە، بەردەقەل و زەنگیاوێـ"ـیی شاری پیرانشار بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەم ڕۆژە پەیمانی ڕێز و وەفادارییان لەگەڵ شەهیدانی حیزب و گەل نوێ کردەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی هەمیشە ئامادەی دێموکرات لە شاری مەهاباد، شاری پێشەوای نەمر لە گوندەکانی "قورمیش، قوللـەر، چواڕێیانی کانی گورگە و ڕێگای گوندی گۆکتەپە" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە شاری بۆکانییش بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.