خۆشکە ئایشێ قادری خێزانی شەهید قادر ئیفتخاری فەرماندەی هێزی ئاوارەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی جەڵتەوە لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، خۆشکە ئایشێ قادری خێزانی شەهید قادر ئیفتخاری ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خوشکە ئایشێ لە ساڵی ١٣٥٣ ژیانی هاوبەشی لەگەڵ فەرماندی شەهید قادر ئیفتخاری پێک هێنابوو و به‌رهه‌می ئه‌و ژیانه هاوبه‌شە دوو کوڕ و دوو کچ بوون.
شەهید قادر له گوندی چه‌شمه‌گۆلی ناوچەی شنۆ لەدایک بووە و تا وه‌رگرتنی دیپلۆمی زانسته سروشتییه‌کان له شاری شنۆ ده‌رسی خوێندووە.
شه‌هید قادر پاش وه‌رگرتنی دیپلۆم بۆ ماوه‌ی ساڵێک له گوندی قه‌ره‌خدر سه‌ر به ناوچه‌ی پیرانشار وه‌ک مامۆستا ده‌رسی وتوەتەوه. ماوه‌ی ساڵێکیش ده‌ره‌جه‌داری ئه‌رته‌ش بووە. دوای ته‌واوکردنی ماوه‌ی سه‌ربازییه‌که‌ی له ناو ئه‌رته‌شدا بۆ درێژه‌پێدانی خوێندن چووە بۆ شاری ورمێ و له‌وێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیکه‌ش خوێندوویەتی و فه‌وقی دیپلۆمی وەرگرتووە.
شەهتد قادر هه‌ر وه‌ک هه‌موو ڕۆشنبیرانی دڵسۆزی گه‌له‌که‌ی هه‌ستی به چه‌وسانه‌وه و پاشکه‌وتوویی ئه‌و گه‌له له زۆر بواردا ده‌کرد و له‌گه‌ڵ ئاشکرابوونی چالاکیی حیزبی دێموکرات خۆی له ڕیزه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا دیته‌وه و به هۆی ته‌مه‌ن و ڕاده‌ی خوێنده‌واری له گه‌ڵ یه‌کیه‌تیی لاوان ده‌ستی به کار و تێکۆشان کرد.
بەداخەوە ڕۆژی ٥ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە یه‌کێک له عه‌مه‌لیاته‌کانی حیزبی دێموکرات له شاری شنۆ تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری خوشکە ئایشێ قادری دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.