کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەخنەی ڕەسووڵ خادم، یەکێک لە وەرزشوانە بەناوبانگەکانی ئێران لە ڕێژیم

10:57 - 10 سەرماوەز 2722

ڕەسووڵ خادم، یەکێک لە وەرزشوانە بەناوبانگەکانی ڕێژیمی ئێران پاش دۆڕانی تیمی تۆپی پێی ئێران بە ئامریکا دەڵێ: "ئێوە چیتان بەسەر ئەو خەڵکە هێناوە کە پاش دۆڕانی تیمی میللی شایی دەگێڕن".

ڕەسووڵ خادم، یاریزانی بەناوبانگی زۆرانبازیی ئێران و یەکێک لە خۆشەویستترین سیما وەرزشییەکانی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕوو بە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دەڵێ: "ئێوە چیتان بەسەر ئەو خەڵکەدا هێناوە کە پاش شکستی ئێران لە ئامریکا شایی دەگێڕن".

ڕەسووڵ خادم له درێژەی وتووێژەکەیدا دەڵێ: "ئێوە یاری تۆپی‌ پێتان کردووە بە سیاسی، تەنیا بە مەبەستی قازانجی حکوومەتەکەتان، کە ئەوە کارێکی نەشیاو و ناپەسەندە".

جێگەی ئاماژەیە کە ڕەسووڵ خادم، لە ساڵی ٩٧ی هەتاوییەوە بەهۆی ناڕەزایەتیی دەربڕین لە ڕووبەرووبوونەوەی وەرزشوانەکان لەگەڵ تیمی ئیسرائیل، لە فیدراسیۆنی زۆرانبازی ئێران وەلا نراوە.