کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی خەڵکی بەلووچستان لە مەولانا عەبدولحەمید

17:42 - 10 سەرماوەز 2722

دوابەدوای ئەوەیکە ماڵپەڕی "فارس" سەر بە خامنەیی بڵاوی کردبووە کە کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی لە مەولانا عەبدولحەمید کردووە، خەڵکی ئازادیخوازی بەلووچستان بۆ پشتیوانی لە ناوبراو ڕژانە سەر شەقامەکان.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، دوای ئەوەیکە عەلی خامنەیی هەڕەشەی لە مەولانا عەبدولحەمید، پێشنوێژی شاری زاهیدان لە پاریزگای سیستان و بەلووچستان کرد، خەڵکی شۆڕشگێری ئەو شارە بە مەبەستی پشتیوانی لە ناوبراو ڕژانە سەر شەقامەکان و پشتیوانیی خۆیان بۆ عەبدولحەمید دەربڕی.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ماڵپەڕی هەواڵدەریی فارس کە سەر بە عەلی خامنەییە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هەڕەشەی توند لە پێشنوێژی زاهیدان کراوە و خەڵکی ئەو شارەش بۆ پشتیوانی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.

پشتیوانیکردن مەولانا عەبدولحەمید، لە درێژەی ڕاپەرینی سەرتاسەریی گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی، لە بەرەی خەڵکدا هەڵوێستی گرتووە و سەرکوتکردنی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی  بەتوندی سەرکۆنە کردووە و دژی ئەو ڕێژیمە هەڵویستی هەبووە.

خەڵکی ئازادیخوازی بەلووچستان بڕیاریان داوە کە ڕۆژی هەینی ١١ی سەرماوەز، لە هەموو شار و ناوچەکانی بەلووچستان خۆپیشاندانی بەرین بۆ پشتیوانی لە عەبدولحەمید و بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی، بڕژێنە سەر شەقامەکان و بەگژ جەلادانی ڕێژیمی ئێراندا بچنەوە.