ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی هاتنی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، لە شارەکانی مەهاباد، بانە، شنۆ، پیرانشار و سەقز چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو، بەبۆنەی هاتنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان لە شارەکانی کوردستان چالاکیی تەبلغییان بەڕێوە بردووە سەرەڕای پیرۆزبایی و بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆژە پشتیوانیی خۆیان بۆ شۆڕشی ژینا دووپات کردووەتەوە.
ئەو گوندانەی کە لە شاری بانە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕیوە چووە بریتین لە: سەرسووڵ و زەڵێ و بڵۆی
لە شنۆ لە نێو شار، لە شاری مەهاباد لە کانی سۆفی ڕەشید، داشا ماجید و نێو شاری مەهاباد، لە پیرانشار لە گوندەکانی بادیناوێ، ئاوخواردە، نمنجێ، دێڵزێ گردیمخانێ، چیانە و قڵاتەڕشێ و سەروکانێ، لە سەقز لە گوندی چاپان ،سەیفاوا، قوتڵو، کانی سەیی، مەولانەوا، دەرەویانی وشکە، کەکەوسان، وزمان، ئاوبارە، ئاڵیجان، عەزیزاوا، ماسیەر شێخ چالاکی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چووە.