کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارلمانی وڵاتانی ئاڵمان و هولەند، داوای بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران دەکەن

17:38 - 25 سەرماوەز 2722

پارلمانی وڵاتانی ئاڵمان و هولەند، سەرەڕای ئەوەیکە داوایان لە وڵاتەکانیان کرد کە گەمارۆی زیاتر بەسەر ڕێژیمی ئێراندا بسەپێنی وتیان دەبێ وڵاتەکانیان، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێنێ.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە دانیشتنی ڕۆژی بۆندێستاگ، پارلمانی ئاڵمان و نوێنەرانی ئەو وڵاتە داوای سەپاندنی گەمارۆی زیاتریان لەلایەن وڵاتەکەیانەوە دژی ڕێژیمی ئێران کرد و هەروەها وتیشیان دەبێ سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بخرێتە لیستی ڕەشی گرووپە تێرۆریستەکانەوە.

لەلایەکی دیکەوە پارلمانتارانی وڵاتی هولەند داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کردووە کە دەبێ، نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران گەمارۆیان بخرێتە سەر و سپای پاسدارانی ڕێژیمیش بخرێتە لیستی ڕەشی ڕێکخراوە تێرۆریستەکانەوە.