کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیم لە بەلووچستان

10:52 - 26 سەرماوەز 2722

لە درێژەی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئاخوندی، خەڵکی سیستان و بەلووچستان ڕۆژی ڕابردوو بە دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی ڕژانە سەر شەقامەکان.

ڕۆژی هەینی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی وەزاڵەهاتووی بەلووچستان بە تایبەتی لە شاری زاهیدان پاش تەواوبوونی نوێژی هەینی و بەمەبەستی تۆڵەی خوێنی شەهیدانی ئەو ڕاپەڕینە و هەروەها مەحکووکردنی حوکمی سێدارە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ دەسبەسەرکراوانی ئەو ڕاپەڕینە ڕژانە سەر شەقامەکان.

خەڵکی ڕاپەڕیو و خۆڕاگری سیستان و بەلووچستان، بە مەبەستی خاوەندارەتی لە خوێنی شەهیدانی ئەو ڕاپەڕینە و هەروەها مەحکوومکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر دەسبەسەرکراوانی ئەو ڕاپەڕینە بە دروشمی "ژن ژیان، ئازادی و مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و بڕووخێ ڕێژیمی دیکتاتۆری" ڕژانە سەر شەقامەکان و ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بوونەوە.

لە خۆپێشاندانانەدا ژنانی بەلووچ بە دروشمی دەسدرێژی و جینایەت مەرگ و نەمان بۆ ویلایەت دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هاتنە سەر شەقام.