کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری بۆکان سەردانی گڵکۆی شەهیدان کرا

11:08 - 26 سەرماوەز 2722

خەڵکی شاری بۆکان بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ناوی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان سەردانی گڵکۆی شەهیدەکانی ئەم شارەیان کرد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەز خەڵکی شاری بۆکان بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ناوی شەهیدانی شۆڕشی ژینا و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، سەردانی گڵکۆی شەهیدانی ئەم شارەیان کرد کە بۆ وەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان گیانی پاکی خۆیان پێشکەش بە ڕزگاریی خاک و نیشتمان کردووە.

خەڵکی دڵسۆز و وەفاداری کوردستان لەسەر گڵکۆی ڕۆڵە شەهیدەکانیان پەیمانی ڕێز و وەفاداری لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازیان نوێ دەکەنەوە و بەڵێنی دەدەن کە ڕێگە نادەن خوێنی بەناحەق ڕژاوی ڕۆڵەکانیان بە فیڕۆ بچێت.