ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاویان بەڕێوە برد.
ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە شاری بۆکان، ڕۆژی هەینی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان لە کێوی حاجی کیمی شوێنی پێشمەرگەکانی ساڵانی ٤٦-٤٧ و کێوی پیرهمحەممەد و تەرەغە و تابلوکانی جاددەی نوبار بۆ باغچە و جادە چواردیوار بۆ دەرویشان بەڕێوە برد.
ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، پێشمه‌رگه‌كانی شار لە سه‌قز به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی ئاڵا و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، چالاكیی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه برد.
ئەو شێونانەی کە چالاکییەکەیان لێ بەڕێوەچوو بریتین لە:
گەڕەکی نەشمیلان، گەڕەکی ئوستاد شیرازی، بلواری کوردستان (سیلۆ)، گەڕەکی شافێعی، شەقامی ڕوودەکی و شەقامی حافز