ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەز خاتوو "مێری ڕەسووڵیان" خەڵکی گوندی کانیەڕەشی ناوچەی مەهاباد بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو ژنیکی تێکۆشەر و دڵسۆز بووە و کوڕێکیشی بە ناوی ڕەحمان ئیسماعیلزادە پێشمەرگە بووە و لە سەنگەری خەبات دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی خەباتی کردووە.
ئەو ژنە نیشتمانپەروەرە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێکی زۆری بە پێشمەرگە کردووە.
تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی و لەنێو ئاپۆڕای خەڵكدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.