کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنانی کوردستان و ئێران لە ئاستی جیهاندا هەڵبژاردەی ژنانی دیاری ساڵن

11:28 - 11 سەرماوەز 2722

ڕۆژنامەی فایننشاڵ‌تایمز، بە مەبەستی هەڵبژاردنی ٢٥ ژنی هەڵکەوتووی ساڵ، ژنانی ئێرانی و بە تایبەتی کوردستانی دیاری کردووە.

ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا بۆ دیاریکردنی ٢٥ کەس لە ژنانی هەڵبژێردراوی ساڵ ناوی ژنانی ئێران و بەتایبەتی کوردستانی هێناوە، کە ژنانی ئێران و کوردستان یەکێک لە پڕ شانازییترین ژنانی جیهانن کە بۆ ئازادی و کوردستانە دێموکراسی شەڕ دەکەن و گیانی خۆیان دەکەن بە قوربانی.

لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگی ڕابردوودا کە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، پاش کوشتنی بەئەنقەستی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە هاتە ئاراوە، هەموو کۆمەڵگەی جیهانی لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە ئەو ژنانەی دەبێ وەکوو ژنی ساڵ لە جیهان ڕێزیان لێ بگیردرێ ئەوە ژنانی ئێرانی بە تایبەت ژنانی کوردستانین.