کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە شار و گوندەکانی کوردستان

19:44 - 27 سەرماوەز 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان، بەبۆنەی ٢٦ی سەماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاویان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی  کوردستان میدیا، ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب، ڕۆژی شەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغییان لێ بەڕێوە چووە بریتین لە: 

- ناوچەی چۆمی مەجید خان گوندەکانی پیروەلی باغی، سریلاوا و ئاغەڵیان.
-لە شاری سەڵماس
- لە شاری سەقز لە گوندی مەلقەرەنیی. 
-لە سنە لە گوندی تەنگیسەر لەلایەن ژنانی ئازادیخواز و هەروەها لە نییەری هەمیشە قارەمان و شەهیدپەروەر.
- لە مەهاباد لە گوندەکانی قومقەڵا و کەرێزە، عەبدوڵڵا  کوردە، قۆزلووجە و گۆڕستانی مەهاباد.
- لە گوندی قۆزڵووی هەوشار.