کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەهیدبوونی یەکێکی دیکە لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا

10:20 - 28 سەرماوەز 2722

محەممەد حاجی‌ڕەسووڵپوور، خەڵکی بۆکان یەکێک لە بەندکراوانی شۆڕشێ ژینا بەهۆی قورسیی برین و ئەشکەنجەدرانی لە لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان گیانی لەدەست دا.

محەممەد حاجی‌ڕەسوڵپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، بەهۆی ئەشکەنجەی قورسەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەدا کەوتبووە حاڵەتی کۆماوە. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی سەرماوەز بەهۆی قورسی برینەکانی لە نەخۆشخانەی "قولی پوور"ی بۆکان گیانی لەدەست دا و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی شۆڕشی ژینا بوو.

محەممەد حاجی‌ڕەسووڵپوور ڕۆژی چوارشەممە ٢ی سەرماوەز، لە دووکانەکەی خۆی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە پەلامار درا و دەسبەسەر کرا. ئەو پاش ئازار و ئەشکەنجەی زۆر و ناجێگیربوونی باری تەندروستیی، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی قورسی برینەکانی گیانی لەدەست دەدا.