کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک چەکداری ڕێژیم گەڕانەوە بۆ باوشی گەل

13:28 - 28 سەرماوەز 2722

کۆمەڵێک چەکدار و پاسداری ڕێژیم لە شاری سونقوڕ، لە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڵگەڕاونەتەوە و تێکەڵ بە خەڵکەکەیان بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتوون، کۆمەڵێک لە چەکدارانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، پاش شۆڕشی گەلانی ئێران دژی ئەو ڕێژیمە و هەستکردن بە خاوەندارەتی لە کوردستان و ئاشتبوونەوە لەگەڵ خەڵک، گەڕانەوە نێو ڕیزەکانی خەڵک و پشتیان لە کۆماری ئاخوندی کرد.

کۆمەڵێک چەکدار و کارمەندی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم لە شاری سونقوڕ کە ڕێژیم دەیویست بەمەبەستی سەرکوتی خەڵک ڕەوانەی شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ و مەهابادیان بکا، ئامادە نەبوون کە هاوزمانەکانی خۆیان سەرکوت بکەن و گەڕانەوە بۆ نێو ڕێزی خەڵک و وازیان لە خزمەتکردنی ڕێژیمی ئێران هێنا.