ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠١، زاهیر عەلیزادە خەڵکی دەڤەری خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی "چاونیوز" ئەو زاهیر عەلیزادە ئەندازیاری بیناسازییە و ڕۆژی یەکشەممە،٢٧ی سەرماوەز بە مەبەستی سەفەرکردنی بۆ باشووری کوردستان لە سنووری باشماخی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە.
بنەماڵەی زاهیر عەلیزادە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام و هاتوچۆی زۆریان بۆ لای ناوەندە ئەمنیەتییەکان، بەڵام هیچ وەڵامێکیان سەبارەت بە هۆکاری گرتن و شوێنی بەندکرانی کوڕەکەیان پی نەدراوەتەوە.