![](/content/upload/1/news/57652_w920.jpg)
لە ئاکامی تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە سەراوان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، ٤ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران کوژران.
پێوەندییە گشتییەکانی بنکەی قودسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، بە بێ ئەوەیکە ئاماژە بە چۆنیەتیی ڕووداوەکە بکا ڕایگەیاند، ٤ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران بە ناوەکانی" محەممەد گوودەرزی، ڕەحیمبەخش پەرکی، حەمید ڕەزا عابدی و مەحموود نیکخا" لە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەدا لە سەراوان کوژراون.
سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم بەبێ ئەوەیکە بەرپرسایەتیی ئەو هێرشە بخاتە پاڵ گرووپێکی دیاریکراو ڕایگەیاند کە هێزەکانمان لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ دژبەرانی کۆماری ئیسلامی، تووشی خەساربوون و ٤ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران لەو ڕووداوەدا کوژراون.