حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان ڕێزی لە پۆلێک لە پێشمەرگەکانی گرت کە ماوەی ٢٠ ساڵ لە تەمەنیان لە ڕیزی پێشمەرگایەتیدا خەباتیان کردوە.
ئەو پۆلە پێشمەرگەیە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز و لە ڕێوڕەسمێکدا ئەو ڕێزنامە تایبەتەیان لە دەستی کاک کاوە بەهرامی، بەرپرسی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە وەرگرت.
لە بەشێک لەو ڕێزنامەیەدا هاتووە: "بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوە، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە پێویستی دەزانین کە لە تێکۆشان و فیداکاریی بەردەوامیی زیاتر لە ٢٠ ساڵی بەڕێزتان ڕێز بگرین و سوپاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانتان پێشکێش بکەین."