کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ورمێ بانگەواز بڵاو کراوەتەوە

12:38 - 11 سەرماوەز 2722

لە پارێزگای ورمێ بۆ درێژەدان بە خۆپیشاندانەکان دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بانگەواز بڵاو کراوەتەوە.

شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەز لاوانی شۆڕشگێڕی کورد و تورک لە نێو شاری ورمێ و دەوروبەری بانگەوازیان بۆ درێژەدان بە خۆپیشاندانەکان بڵاو کردووەتەوە.

لەو بانگەوازەدا هاتووە ئێمە لاوانی تورک و کورد پێکەوە هاوشان دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی درێژە بە شۆڕش دەدەین.

ئەو بانگەوازە لە هەزاران تراکتدا لە نێو شاردا بڵاو کراوەتەوە.

لاوانی شۆڕشگێڕی تورک و کورد لەو بانگەوازەدا پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردووەەتەوە کە هەتا سەرکەوتن درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان دەبن.

هەروها لەو بانگەوازەدا هاتووە سەرکوتی هۆڤانە و دڕندانەی ڕێژیمی ئێرانیش نەیتوانیوە ئەو شۆڕشە سەرکوت بکات و ئێمە لەسەر درێژەدان بە شۆڕشەکە سوورین.

بۆ ڕێکەوتی ١٤، ١٥ و ١٦ی سەرماوەز لە سەرتاسەری ئێراندا بانگەواز بڵاو کراوەتەوە و داوا لە خەڵک کراوە کە لەم ڕۆژانەدا بڕژێنە سەر شەقامەکان.