کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل: دەبێ کۆمەڵگەی جیهانی بەهێزەوە ڕووبەڕووی ڕێژیمی ئێران ببێتەوە

10:29 - 29 سەرماوەز 2722

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل وتوویەتی کۆمەڵگەی جیهانی دەبێ بە کۆدەنگی ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ناوچەکە و جیهان ببێتەوە.

بێنی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، شەوی دووشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەڕای ئاماژە بە مەترسیی و هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ناوچەکە و جیهان وتی: "کۆمەڵگەی جیهانیی دەبێ بە کۆدەنگی ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ئەو ڕێژیمە ببێتەوە و کۆمەڵگەی جیهانی تیشک بخاتەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لەگەڵ ئەو ڕێژیمە، پێش لەوەیکە دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگا".

ناوبراو هەروەها وتیشی کۆمەڵگەی جیهانی دەبێ بە هێزەوە ڕووبەڕووی ئەو ڕێژیمە ببێتەوە، مەترسییەکانی ئەو ڕێژیمە لە پێشدا ناوچەکە و پاشان هەموو جیهان دەگرێتەوە و نابێ ئیزنی سەرەڕۆیی زیاتر بەو ڕێژیمە بدرێت.