![](/content/upload/1/news/57613_w920.jpg)
بە دوای بانگەوازی سەرتاسەری بۆ درێژەدان بە خۆپیشاندانەکان، ئەمشۆ لە چەندین شاری ئێران خەڵک دژی ڕێژیمی ئێران هاتنە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، دوابەدوای بانگەوازی سەرتاسەری بۆ بەردەوامیی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی، لە شارەکانی تاران، کەرەج، ڕەشت، مەشهەد و چەندین شاری دیکەی ئێران خۆپیشاندەران بە دروشمی دژ بە خامنەیی ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای ئازادیی بەندکراوانی سیاسییان کردووە.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە بڵاو بوونەتەوە، خۆپیشاندەران لە چەندین گەڕەکی تاران ڕژابوونە سەر شەقامەکان و دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی بۆ کۆماری ئێعدامی دەوتەوە و داوای ئازادکردنی بەندکراوانی سیاسییان دەکرد.
هاوکات لە شارەکانی دیکەی ئێرانیش بە هەمان شێوە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکان دژی ڕێژیمی ئێران لە ئارا دابوو.