کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی گشتی لە شاری بۆکان دوای بانگەوازی ناوەندی هاوکاری

11:06 - 29 سەرماوەز 2722

دوابەدوای بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتیی دژی ڕێژیمی دیکتاتۆری ئێران، لە شاری بۆکان خەڵک دووکان و بازاڕییان داخستوو و پێوەست بە ماگرتنی گشتی بوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی بوێری شاری بۆکان بە دەم بانگەوازی ناوەندی هاوکاری چوونە و هەموو دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە و شار بە تەواوی دژی ڕێژیمی ئێران لە مانگرتنی گشتی دایە.

سەرەڕای ئەوەیکە کە هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بە نێو شاردا بڵاوەیان پێ کراوە و هەڕەشە لە خەڵک دەکەن، بەڵام خەڵکی بوێری شاری بۆکان بێ گوێدان بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی دوژمنی داگیرکەر،  دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە و مانیان گرتووە.