کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی چالاکێکی مەدەنیی کورد

12:10 - 29 سەرماوەز 2722

بێهنام مورادی، پاش ئەوەیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە، ماوەی یەک حەوتوویە چارەنووسی ناوبراو نادیار و ناڕوونە.

لە درێژەی پێشێلکارییە مافە مرۆییەکانی  ڕێژیمی ئێران، حەوتوویەک پیش ئێستا چالاکێی مەدەنیی خەڵکی شاری دیواندەرە بەناوی بێهنام مورادی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو ڕوون و ئاشکرا نییە.

لەم پێوەندییەدا هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کە پاش ئەوەیکە بێهنام مورادی چالاکی مەدەنیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئاخوندییەوە دەسبەسەر دەکرێ، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵێ لەبەر دەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.