کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە

12:13 - 29 سەرماوەز 2722

هێزی ئاسمانیی ئەرتشی ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنکە و بارەگاکانی سپای قودسی ڕێژیمی ئێرانی لە سووریە کردە ئامانجی بۆردمانەکانی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی سووریە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتشی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران لە دەورووبەری شاری "دەمێشقـ"ـی سووریە.

هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی سووریە لەم بارەوە ڕایانگەیاند کە پاش هێرشی ئاسمانیی ئەرتشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران، دوو کەس لە هێزەکانی سپای قودس کوژراون و هەروەها کۆگایەکی چەکوچۆڵ و تەقەمەنی حیزبۆڵڵای لوبنان لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج و بە تەواوەتی ئەو کۆگایەیان لەنێو بردووە.