![](/content/upload/1/root/57657_w920.jpg)
کۆمەڵێک له ئه‌نجومه‌نه پزیشكییه‌كانی وڵاتی ئاڵمان، له نامه‌یه‌كی سەرئاواڵەدا بۆ ڕاوێژكار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمان، لەهەمبەر ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له ئێران هۆشدارییان دا.
ئەنجومەنە پزیشکییەکانی وڵاتی ئاڵمان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە ئاماژە بە سەکوتی خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازیی گەلانی ئێران لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کە بێ به‌زه‌ییانه خه‌ڵک ده‌كوژێت و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاردا گیانیان لێ ده‌ستێنێ، داوایان له حكوومه‌تی ئه‌ڵمان كردووه، هه‌موو تواناكانی خۆی وەگەڕ بخات بۆ ئه‌وه‌ی پێش لەو كاره‌ساته مرۆییه بگرێت.
هه‌ر له نامه‌كه‌دا هاتووه پزیشكانی ئێران له ترسی لێپێچینه‌وه، ناچارن به‌شێک له‌و بریندارانه له ماڵه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن یان به نهێنی ده‌رمانیان بۆ دابین بكه‌ن و ژماره‌یه‌ک پزیشكیش هه‌ر به‌م هۆیه‌وه گیراون.
پزیشكانی ئه‌ڵمان پاڵپشتیی خۆیان بۆ پزیشكانی ئێرانی ده‌ربڕیوه و داوایان كردووه، حكوومه‌تی ئاڵمان بەپێی یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان پزیشکانی ئێرانی و مافەکانیان بپارێزێت.