![](/content/upload/1/news/57616_w920.jpg)
بریتانیا، ئاڵمان و فەرانسە، دوای بەڕێوەچوونی
کۆبوونەوەی شورای ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەبارەی چالاکییەکانی ناوکیی و پێشێلکارییەکانی تاران، هۆشدارییان دا.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، بریتانیا، ئاڵمان و فەرانسە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، دوای کۆبوونەوەی شورای ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی مەترسی و پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ بەرجام و چالاکییە ناوکییەکانی، هۆشدارییان دا و ڕایانگەیاند کە تاران هیچکات بە بەڵێنییەکانی خۆی لەسەر ڕێککەوتنی ناوکیی پێبەند نەبووە.
لە درێژەی بەیاننامەی ئەو سێ وڵاتە ئورووپاییەدا هاتووە کە ڕێژیمی ئێران لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا بەڵێنییەکانی خۆی لە چوارچێوەی بەرجامدا پێشێل کردووە و هەنووکەش بەردەوام هەوڵی پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکیی خۆی دەدا و بۆ ڕوونکردنەوەی چالاکییەکانی وەکوو پێویست وڵامدەر نەبووە و بە هیچ شێویەک نابێ ڕێگە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بدرێ کە دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگات.