کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لەهەمبەر سزای ئێعدام

16:41 - 29 سەرماوەز 2722

خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە لە هەوڵێکی سەمبۆلیکدا دژایەتیی خۆیان بۆ سزای ئێعدام دربڕی.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە دڕێژەی مانگرتن و ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، خوێندکارانی بوێری زانکۆی کوردستان لە سنە لە هەوڵێکی سەمبولیکدا بە هەڵواسینی دروشمی نا بۆ سێدارە و هەڵواسینی تەنافی ئێعدام بۆ پشتیوانیکردن لە خوێندکاری دەسبەسەرکراو "سەرکاو غوڵامی" دژایەتیی خۆیان بۆ سزای ئێعدام دەربڕی.