کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەواز بۆ بەشداریی خەڵکی پارێزگای گیلان لە ڕێوڕەسمی سێ ڕۆژەی مێهران سەماک

12:58 - 11 سەرماوەز 2722

بەبۆنەی ڕێوەڕەسمی سێ ڕۆژەی شەهیدبوونی مێهران سەماک، لە بانگەوازێکدا داوا لە خەڵکی پارێزگای گیلان کراوە کە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدە و درێژەدان بە خۆپیشاندانەکان لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداری بکەن. 

بەپێی ئەو بانگەوازە کە بۆ خەڵکی پارێزگای گیلان بەگشتی و شاری ئەنزەلی بەتایبەتی بۆ بەشدارییان لە ڕێوەڕەسمی سێ  ڕۆژەی شەهید مێهران سەماک بڵاو کراوەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ١١ی سەرماوەز کاتژمێر ٣ بۆ ٤ی دوانیوەڕۆ بەڕێوە بچێت.
ئەمڕۆش 
لەو بانگەوازەدا هاتووە کە بەشداربووان سەرەتا لە مزگەوتی محەممەدی هەڵکەوتوو لە گۆڕستانی شاری نەنزەلی کۆ دەبنەوە و دواتر پاش بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی سێهەمین ڕۆژی شەهیدبوونی سەماک لەسەر گڵکۆی ناوبراو بەرەو شەقامەکانی شار وەڕێ دەکەون و خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.

مێهران سەماک، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری ئەنزەلی سەر بە پارێزگای گیلان ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەز، لە گەڕەکی "چرا بەرقـ"ـی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە خوێنڕێژەکانی ڕێژیمی ئێران شەهید کرا.