کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاپ و بڵاوبوونەوەی چیرۆکە شێعری قارەمانی کوێستان

12:21 - 30 سەرماوەز 2722

کتێبی شێعری منداڵان بە ناوی"قارەمانی کوێستان" لەلایەن شاعیر و نووسەری خەڵکی سنە "فەرید ڕاژین" چاپ و بڵاو کرایەوە.

قارەمانی کوێستان، چوارەمین بەرهەمی شاعیر و نووسەری خەڵکی شاری سنە "فەرید ڕاژین"ـه کە تایبەت بە منداڵانی گرووپی" ب و ج"یە و وێنە و شێوەکاری ئەو کتێبە کاری "ئەسما شوکریـ"ـیە و لە ١٢ لاپەڕە پێک هاتووە و لە ٢٠٠٠ بەرگدا لە چاپ دراوە.

فەرید ڕاژین، شاعیر و نووسەری خەڵکی شاری سنە، خاوەنی سێ چیرۆکە شێعری دیکەیە بە ناوەکانی"کۆتری ئاشتی، کەوشدووری دلۆڤان و خرتێ" کە زۆرترین خوێنەری لە ئاستی منداڵاندا هەیە.