کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری شەهیدانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران گەیشتە ٥٠٦ کەس

16:21 - 30 سەرماوەز 2722

هەواڵدەریی مافی مرۆڤیی هێرانا هەتا ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەتی ٢٩ی سەرماوەز، ئاماری شەهیدانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانی ٥٠٦ کەس ڕاگەیاند.

هەواڵدەریی مافی مرۆڤیی هێرانا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هەتا ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، ٥٠٦ کەس لە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و کوردستان لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە شەهید کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو هەواڵدەرییە ٦٩ کەس لە شەهیدانی ئەو ڕاپەڕینە تەمەنیان لەژێر ١٨ ساڵدا بووە.

پێشتر هێرانا هەتا ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز ئاماری شەهیدانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانی ٤٩٦ کەس ڕاگەیاندبوو.

هەروەها هێرانا بڵاوی کردووەتەوە کە نزیک بە ١٨ هەزار کەس لە ڕەوتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان دەسبەسەر کراون کە شوناسی ٤ هەزار کەسیان ڕوون کراوەتەوە، هەروەها لەو ڕێژەیە ٦٥٢ کەسیان خوێندکارانی زانکۆن کە دەسبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا لە ماوەی زیاتر لە سێ مانگ لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران، لە زیاتر لە ١٦١ شار لە ئێران و کوردستان خۆپیشاندان بەڕێوە چووە و لە کۆی ئەو خۆپیشاندانەدا هەزار و ٢٠٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەنێو شەقامەکان و زانکۆکان بەڕێوە چوونە.