لە شار، ناوچە و گەندەکانی کوردستان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سونقور سەر بە پارێزگای کرماشان، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان لە شوێنە گشتییەکان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئەو ڕۆژەیان بەرز و پیرۆز نرخاند.
هەروها ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد و لە گوندەکانی بەفرەوان، قوڵەسەن، قسقەڵا و ڕەسووڵئاباد، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، پیڕۆزبایی ئەو ڕۆژەیان لە خەڵکی کوردستان کرد و پەیمانی وەفادارییان بە درێژەدانی ڕێبازی شەهیدان دووپات کردەوە.