کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جینایەتی نامرۆڤانەی ڕێژیم دەرحەق بە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکان

10:40 - 1 بەفرانبار 2722

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کپکردنی دەنگی ئازادخوازیی گەلانی ئێران، دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکان بە دڕندانەترین شێوە بە مەبەستی دانپێدانی زۆرەملێ و تەنانەت تا کوشتنیان، ئەشکەنجەیان دەکات.

لەم پێوەندییەدا شایەتحاڵێک کە لە مردووشۆرخانە کار دەکات، بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە کاتێک، دەسبەسەرکراوێکی ئەو ڕاپەڕینە کە گیانی لەژێر ئەشکەنجەدا لە دەست داوە و بۆ مردووشۆرخانەی دێنن، نازانێ چۆن جەستەی بریندار و هەلاهەلای کە بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجە دراوە بشوات. 

ئەو شایەتحاڵە وتوویەتی کە جەستەی ئەو کەسانەی کە لەژێر ئەشکەنەجەدا گیانیان لە دەست داوە،  پڕە لە شوێنی سووتان بە ئۆتوی کارەبایی و هێندێکیان هێندە کارەبایان لێدراوە کە هەموو جەستەیان شین و ڕەش هەڵگەڕاوە.

جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێران دەرحەق بە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و ئێران نیگەرانیی و هۆشداریی توندی ناوەندە مافە مرۆییەکان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە .