کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتوانیی کچانی شۆڕشگێڕی کامێران لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی

13:01 - 11 سەرماوەز 2722

کچانی شۆڕشگێری شاری کامێران، بە نووسینی دروشم ژن ژیان ئازادی لەسەر دیواری قوتابخانەکان، پشتیوانیی خۆیان بۆ شۆرشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دەربڕی.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، کچانی بوێر و ئازای شاری کامێران لە قوتابخانەکانی خۆیان بە نووسینی دروشمی ژن ژیان ئازادی و نیشانەی سەرکەوتن لەنێو پۆلەکانیاندا پشتیوانیی خۆیان بۆ شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی دەربڕی و بڕیاریان دا کە تا سەرکەوتن لە ڕیزی راپەڕینە سەرانسەرییەکانی گەلانی ئێراندان.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو هەوڵێکی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی کچان و کوڕانی کوردستان سەرکوت بکا و واز لە داوای مافە ڕەواکانی خۆیان بهێنن، بەڵام لاوانی کورد لە هەموو شارەکانی کوردستان بەردەوام هۆشیارتر لە پێشوو بە گژی داگیرکەر‌دا دەچنەوە و لە هەموو ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان کەڵک وەردەگرن.